به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٩ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه، به به‌رێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك، ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكاریان ڕێزلێگرت.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خویندنه‌وه‌ی كۆپڵه شێعرێك درێژه درا و له به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌كه كورته باسێك له‌سه‌ر ڕۆژی جیهانی كرێكار و مافه‌كانی كرێكاران پێشكه‌ش كرا. شایانی باسه كه ڕێوڕه‌سمه‌كه به كۆبوونه‌وه‌ی به‌شداربووان و تاوتوێ كردنی باروودۆخی ئێستا درێژه‌ی هه‌بوو و له كوتاییدا به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌كی ١٢ ماده‌یی، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه كۆتایی پێهات.