له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئه‌هواز، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌جمه‌عی عموومی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شیركه‌ته‌یان ناچار به وڵامدانه‌وه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه كردووه.
كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی ئه‌هواز له‌و مه‌جمه‌عه عموومییه بۆ جارێكی دیكه پێداگرییان له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان كرد له‌وانه: “هاورده‌كردنی به‌رده‌وامی مه‌وادی سه‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنان”، “به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان”، “دابین كردنی به‌رده‌وامی قه‌ته‌عات بۆ ماشێنه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه”، “چاكسازی له په‌رداختی حه‌قده‌ست و هاوسانسازی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌گه‌ڵ كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له كارخانه‌كانی دیكه‌ی ئێران”. كرێكاران له‌و مه‌جمه‌عه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست ده‌ربڕی و خوازیاری دابین كردنی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.
