ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌كی به‌رین له خه‌ڵكی شاری ئیروانی ئه‌رمه‌نستان، له ناڕه‌زایه‌تی به كرده‌وه‌ی “نیكۆل پاشینیان” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌ماوه‌ری ناڕازی كه ماوه‌یه‌ك بوو به هۆی سه‌رمای سه‌خت، خۆپیشاندانه‌كانیان ڕاگرتبوو، ڕۆژی سێشه‌ممه، به حزوور له ناوه‌ندی شاری ئیروان، بۆ جارێكی دیكه درووشمی “خه‌یانه‌تكار” و “ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی پاشینیان”یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه، ناڕازیان كه له مه‌یدانی كۆماری و له نزیكیی بینا ده‌وڵه‌تییه‌كان خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌بردووه، له ئاست كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له جه‌ره‌یانی ڕێكه‌وتی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ ناڕازین.