له درێژه‌ی خۆپیشاندانه دژه ده‌وڵه‌تییه‌كان له گۆرجستان، ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له شاری “تێفلیس” تووشی تێكهه‌ڵچوون هات و ٢٠ كه‌سی له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌وه هاته ئاراوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی گۆرجستان، ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی سیاسیی نه‌یار، ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه. “ملیا” كه سه‌رۆكی حیزبی نه‌یاری بزووتنه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له گۆرجستان. شایانی باسه پێشتر “ملیا”، له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٢٠١٩دا، به “هاندانی ناڕازیان به‌ره‌و توندوتیژی” تۆمه‌تبار كرابوو و ڕۆژی چوارشه‌ممه دادگایه‌ك له شاری تێفلیس به تۆمه‌تی ئه‌وه‌یكه “ملیا” بۆ ئازادیی مه‌رجداری خۆی، وه‌سیقه‌ی ئاماده نه‌كردووه، بڕیاری زیندانی كردنی ناوبراوی ده‌كردبوو.