ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، به‌دوای كوژرانی لاوێكی ڕه‌ش پێستی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی بێلژیك، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری بروكسێل پێته‌ختی ئه‌م وڵاته دژ به‌م كرده‌وه‌یه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌ندین گرته ویدیۆ له‌م ئێعتڕازه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نیشان ده‌دات ناڕازییان به‌ره‌و ماشێنی پاشای ئه‌م وڵاته به‌رد فڕێ ده‌ده‌ن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه بنكه‌یه‌كی پۆلیس له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگر تێبه‌ردراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی بێلژیك ناوی ئه‌م لاوه كه كورژانی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه “ئیبراهیم ب” ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو كاتێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه كه به‌نیاز بوو له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس كه سه‌رقاڵی چاودێری كردن به‌سه‌ر په‌یره‌و كردنی ڕێكاره بێهداشتییه‌كان بوو ڕابكات.