ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حۆكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “بازه‌رگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “زاهدان”، “سه‌راوان”، “ئامۆل” و “زه‌نجان” به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “زه‌كریا به‌لووچ” و “سه‌عید سادقی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانه‌كانی “زاهدان” و “سه‌راوان” به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها حۆكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “حسێن هدایه‌تی” به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی “ئامۆل” به‌ڕێوه‌چووه. له لایه‌كی دیكه‌وه حۆكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “حامد جه‌عفه‌ر زاده”، “سۆهه‌یل حۆجه‌ت فه‌ر” و “یوونس” خه‌ڵكی شاری “بۆناب” به تۆمه‌تی “بازه‌رگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی زه‌نجان جێبه‌جێ كراوه و حۆكمی له سێداره دانی به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “مووسا شه‌هبه‌خش” له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له زیندانی زاهدان جێبه‌جێ كراوه.