ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاره. له‌م ڕۆژه‌دا له گۆشه و كه‌ناری جیهان، دوو به‌ره‌ی دژبه یه‌كی كار و سه‌رمایه له هه‌موو كاتێك زیاتر ڕیزی چینایه‌تیی خۆیان نومایش ده‌ده‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا له ڕیزی كار و ئینسانییه‌تدا، ڕه‌گه‌ز، ئایین، نه‌ته‌وه، زمان، ئاڵا و جیاوازیی جنسییه‌تی، وهلادهندرێن. ڕه‌نگی پێست و چاو، بیانی بوون و خۆجێیی بوون، پیاو یان ژن بوون، هیچكامیان نه به ئیمتیاز و نه به كه‌م هه‌ژمارده ناكرێن. ڕیزی ئینسانییه‌ت به هه‌ڵگرتنی ئاڵای سوور و مشتی گرێ دراو و به درووشمی یه‌كگرتوویی خوڵقێنی “كرێكارانی جیهان یه‌كگرن” كه چرای ڕێنمای كرێكارانی وشیار و كۆمۆنیسته‌كانه له نه‌به‌ردی چیایهتیی بۆ ئازادی و ڕزگاری، ده‌ست ده‌ده‌نه ڕێپێوان. له‌م ڕۆژه‌دا چینی كرێكار له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان، خواست و داخوازیی چینایه‌تی، پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیی خۆی كه داخوازیی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگایه، له‌وانه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزامی دژه‌مرۆڤی سه‌رمایه‌داری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاری كرێگهرته و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ، به‌رابه‌ریی جنسییه‌تی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ میلیتاریسم و شه‌ڕ و كوشتنی ڕۆژانه‌ی ئیسانه‌كان، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كاری منداڵان و منداڵ ئازاری، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ڕۆژانه‌ی ژینگه، دیفاع له ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئه‌ندێشه، ڕێكخراو و هیتر، له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا هاوار ده‌كه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا پرۆلتاریای شۆڕشێگڕ و وشیار، وه‌ك گۆڕكهنانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، مژده‌ی جیهانێكی دیكه ده‌ده‌ن، جیهانی سۆسیالیزم و ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران. جیهانێك كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی بهرههمهێنهرانیدا ئیداره بكرێت نه كه‌مینه‌یه‌كی مفته‌خۆر و چه‌وسێنه‌ری ئێستا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕیزه لێواولێو له ئینسانییه‌ت و یه‌كسانی خوازییه‌دا، سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی لایه‌نگری ئه‌وان به یاسا و ناوه‌ندی كرده‌وه‌یی، قه‌زایی و داڕشتنی یاسا، به پۆلیس و ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ر و ئه‌منی، به پاپ و كلیسا، به ئاخوند و ڕۆوزهخوێن و فریوكارانی پیشه‌یی، به كه‌نیسه و خاخام، به پۆلیس و ئه‌سب و سه‌گی ڕاهاتوو، به زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر، جه‌لاد و ده‌یان ئامراز و ئیمكاناتی دیكه‌ی سه‌ركوت و دواكه‌وتوویی، له به‌رامبه‌ر كرێكاران و مرۆڤایه‌تیی ئازادیخواز كه خوازیاری گۆڕینی جیهانی ئێستا و دامه‌زراندنی دنیایه‌كی دیكه‌یه، به‌ڕیز ده‌بێت و ڕوخساری دژه‌مرۆیی خۆی نیشان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ بورژوازی له هه‌موو كاتێك زیاتر، كۆمه‌ڵگای مرۆڤی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و ده‌بات. سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئیمپریالیستی، جهحهنهمێك كه ئه‌مڕۆ به به‌ره‌كه‌تی “نێئۆلیبرالیسم” پێكیان هێناوه، له هه‌موو كاتێك زیاتر، ناكۆكیی چینایه‌تییان ئاشكراتر و مه‌ودای نێوان سه‌روه‌ت و هه‌ژارییان به‌رینتر كردووه.
سه‌رمایه‌داریی نێئۆلیبرال و ههوسارپساو، ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆسه‌ر دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت چینی كرێكار له پانتایی جیهانیدا له به‌رئاورد له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی ڕابردوو توندتر كرده‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، ده‌ركردنی ڕۆژانه‌ی كرێكاران له كاری دایم و گۆڕینی گرێبه‌سته ڕه‌سمییه‌كان به گرێبه‌ستی كاتی، كه‌ڵك وه‌گرتنی زیاتر له هێزی كاری منداڵانی كرێكار به حه‌قده‌ستی یه‌كجار كه‌م، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی و ئیمكاناتی ڕێفاهی و ده‌رمانیی خه‌ڵك، توندبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ڕه‌وتی پیس بوون و تێكدانی ژینگه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌ترسیی جیدی دژبه شوێنی ژیانی گشت مرۆڤایه‌تی و باقیی بوونه‌وه‌ره زیندووهكان، به‌هێزبوونی بناژۆخوازیی ئایینی، ڕاسیسم، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ر و بیانی، ڕوخساری ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری و نێئۆلیبرالیسمی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به ئاشكرا و زیاتر له هه‌موو كاتێك نیشان ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی كه باسیان لێكرا، سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌درایی نێئۆلیبرال و زیانه‌كانی بۆ مرۆڤایه‌تی، له ماوه‌ی ١٤ مانگی ڕابردوودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهانیی كۆویدی ١٩، كه هه‌تا ئێستا پتر له ١٣٠ ملیۆن مرۆڤی گیرده كردووه و زیاتر له ٣ ملیۆن كه‌سیشی كردووه‌ته قوربانی، پتر له هه‌موو كاتێك لاوازی و بێتوانایی نیزامی سه‌رمایه‌داریی له وڵامدانه‌وه به كێشه و گرفته جیهانی و ناوخۆییه‌كانی ئاشكرا كرد. قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه و زۆرترین ته‌ڵه‌فاتی گیانیی ئه‌م ویرووسه، به‌سه‌ر كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه. به‌ده‌ر له ته‌ڵه‌فاتی گیانی، زۆرترین زیانی مادی و بێكاری ئه‌م ویرووسه وه‌به‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه. له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠، له ده‌ورانی كۆرۆنادا به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ٣٣٢ ملیۆن پیشه‌ی ته‌واو وه‌خت له ئاستی جیهاندا له‌ناوچوون. به پێی ئاماری ڕێكخراوی جیهانیی كار، ١٤٣ ملیۆن پیشه له‌و وڵاتانه له‌ناوچوون كه داهاتی بهینابهینیی لهخوارێیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ١٢٨ ملیۆن پیشه له وڵاتانی خاوه‌ن داهاتی مامناوه‌ندی له‌سه‌رێ و ٤٣ ملیۆن پیشه‌ش له وڵاتانی دهوڵهتهمهند له‌ناوچوون.
به‌ڵام له‌و جه‌مسه‌ره‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا، له ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ملیاردێرهكاندا، كه سه‌روه‌تی ٨ كه‌سیان به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌روه‌تی ٣ ملیارد و ٥٠٠ هه‌زار مرۆڤ، ڕاپۆرتی ناوه‌نده جیهانییه‌كان گه‌لێك حه‌قیقه‌تی دیكه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن. به پێی ڕاپۆرتی بانكی “یوو بی ئێس” له سویس، “سه‌روه‌تی ملیاردێره‌كانی جیهان له‌وپه‌ڕی گشتگیر بوونی كۆرۆنادا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی بووه”. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته “له نێوان مانگه‌كانی ئاوریل تا ژووئیه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، دارایی ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كانی جیهان پتر له یه‌ك چواره‌م (واته ٢٧ و نیو له‌سه‌د) چووه‌ته سه‌رێ و گه‌یشتووه‌ته ڕێكۆردی ١٠ تریلیۆن و ٢٠٠ ملیارد دۆلار“. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه “میلیاردێره‌كان زیاتر له هه‌مووان له‌ڕێگه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی سه‌هام، پاش ڕاگه‌یاندنی به‌سته‌ی یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌كان قازانجیان كردووه “.
ئه‌م ڕێكۆرده له حاڵێكدا تۆمار كراوه كه به پێی ڕاپۆرته‌كان له‌وپه‌ڕی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنادا، ملیۆنان كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داخستنی ئیش و كاره‌كان و ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵ، پیشه‌كانیان له‌ده‌ست داوه و به وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌كی بێ بایه‌خی ده‌وڵه‌تی كه له زۆرێك له وڵاتانی دیكتاتۆرلێدراو، وه‌ها یارمه‌تی گه‌لێك یه‌كجار كه‌م و یان هه‌ر بوونیان نییه، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌نده سه‌رمایه‌دارییه‌كان له كه‌متر له ٣ حه‌فته بۆ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕاستییه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ واته كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌روه‌ت له‌ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار بچووكی ١ له‌سه‌دی و داسه‌پانی هه‌ژاری به‌سه‌ر ٩٩ له‌سه‌د له دانیشتووانی گۆی زه‌ویمان پێ نیشان ده‌ده‌ن. له وه‌ها باروودۆخێكدا ڕۆژی جیهانیی كرێكاری ئه‌مساڵ، ڕۆژی كه‌یفه‌رخواستی ئه‌م چینه جیهانییه دژبه گشت نیزامی چه‌وسێنه‌ر و دژه مرۆیی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و له‌به‌رچاوگرتنی سڵامه‌ت و ته‌ندرووستیی كۆمه‌ڵگا، ڕێگه به حزووری ملیۆنیی كرێكاران له پێنج قاڕهكهی جیهان نادات، به‌ڵام چینی كرێكار له هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئامرازێك بۆ موحاكمه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كانیان، هێنانه‌گۆڕی خواست و داخوازیی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌نیویی سه‌رمایه‌داری، بنبهستهكهی و به‌ره‌و نابوودی بردنی مرۆڤ و سرووشت له لایه‌ن ئه‌م نیزامه‌وه ده‌بیندرێ. بۆ جارێكی دیكه و له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا، پرۆلتاریای جیهان به درووشمی نه‌فیی به‌ربه‌رییه‌تی سه‌رمایه‌داری و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و به‌رابه‌ری سۆسیالیستی، عه‌زمی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌م نیزامه نیشان ده‌دات.