کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كڕۆنا پێویستی به‌ هاوپشتیی ئینسانی هه‌یه‌!

لهگهڵ ئهوهیكهلهڕۆژانی كۆتایی ساڵ نزیك دهبینهوه، ویرووسی كڕۆنا سهرتاسهری كۆمهڵگای ئێرانی داگرتووه‌. كوشت و كوشتاری مانگی خهزهڵوهر، بهردانهوهی فڕۆكهی موسافیربهری و كوشتنی ١٧٦ سهرنشینهكهی، سهركوتی خوێندكاران لهڕۆژی ١٦ی سهرماوهزادا و بانگ كردنی سێ دهبیری كانوونی نووسهرانی ئێران، ههموو ئهوانهكارهساتهكانی ناو كۆمهڵگایهكن كهدهمێكهبههۆی ٤٠ ساڵ دهسهڵاتی ڕژیمێكی سهركوتگهر و دژهئینسان، كهوتووهتهسهر لێواری داڕمان. ئهگهر سهركهوتنی خهڵك لهشكستی گاڵتهجاڕیی ههڵبژاردنی ڕژیم نهبووایه، مهعلووم نهبوو كهملیۆنان كهس لهجهماوهری خهڵك كهپشتیان لهژێر باری گرانی و تهوهڕۆمدا ههڵنایهتهوه، بهكام دڵخۆشی و بزهوهبهرهوپیری نهورۆز دهڕۆیشتن. ههر ئێستا خهڵك بهچاوی خۆی دهبینێ كهچۆن نهێنی كارییهكانی ڕژیم، كۆمهڵگای لهگهڵ بڵاوبوونهوهی نهخۆشیهكی مهترسیدار بهڕهوڕوو كردووهتهوه‌. لهئێستادا دهركهوتووهكهتهنانهت لهڕۆژهكانی بهر لهگاڵتهجاڕیی ههڵبژارنهكهش، سهرانی ڕژیم لهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كڕۆنا ئاگادار بوون و نهیانویستووهسندووقهبێ ڕهونهقهكانیان بێ ڕهونهقتر بێت و بۆشیان گرینگ نهبووهكهتا چ ڕادهیهك خهڵك دهبنهقوربانیی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسه‌. ههربۆیهكاتێك كهئیمكانی شاردنهوهو حاشاكردنیان بۆ نهماوه، ناچار بوون بیدركێنن. ههر ئهو نهێنی كاریانهو كایهكردن بهژیان و سڵامهتی ئینسانهكان، شهپۆلێكی لهنهفرهت و بێزاریی گشتی لهناو خهڵك دا وهڕێخست. ئهوان ههموو ڕۆژێك ئاماری درۆیان لهبڵینگۆكانیانهوهلهجاڕ دهدا. بهڵام مهگهر دهكرێ لهجیهانی دیجیتاڵیزهكراو و دونیای ڕاگهیاندنی بهرینی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا، خهڵك فریو بدرێ. وێنهی تهرمهكانی ناو مردووشۆرخانهكان و گۆڕهبهكۆمهڵهكان و ڕاپۆرتی پزیشكان و پهرستارهكان لهنهخۆشخانهوه، نهدهكرا ئیتر حاشای لێبكرێ. ههموو ئهوانهی وا لهتاریكترین گۆڕهكانی مێژووهوههاتوونهتهدهر و ڕۆژانێكی زۆر داوایان لهخهڵك دهكرد كهبڕۆنهسهر ئیمامزادهكان تا لهویرووسی كڕۆنا لهئهمان دابن، ههموو ئهوانهی وا بهو پهڕی بێشهرمیهوه، باسیان لهتیببی ئیسلامی دهكرد، ههموو ئهو كۆنهپهرست و پهككهوتانه،دیتیان كهتیببی ئیسلامیهكهشیان لهدرۆ و دهلهسهیهك زیاتر نهبوو. ئیمامزادهكانیان نهتهنیا كهسیان شفا نهدا بهڵكوو خۆیان بوون بهناوهندی بڵاوبوونهوهی ویرووسهكهو بهو پهڕی ناباوهڕیهوهدیتیان كهچۆن دوایین وههم و خهیاڵهپیرۆزهكانیان فڕێ دهدرێتهناو زبڵدانی مێژووهوه. مزگهوتهكانیان داخست، نوێژی جومعهیان تهعتیل كرد، ڕێبهرهجهنایهتكارهكهیان لهخێری وتهنهورۆزیهكانی لهسهر گۆڕی ئیمامی ٨میان، گوزهرا. مێشك ویشكترینی ناویان وتی ئهو بهڵایهبۆیههاتووهتا ئیمامی زهمان زهوور بكات. بهڕاستی ئهگهر ههموو ئهو ههڵیت و پڵیتانهدهتوانن ئهنوایهك بن بۆ دواكهوتووترن پێگهكۆمهڵایهتیهكانیان تا ژانهكانیانی پێ سووك كهن، بهڵام بۆ زۆربهی خهڵك ئهو قسانهتهنیا گاڵتهیهكهو ههستی نهفرهت و بێزاریان لهو ڕژیمه، قووڵتر دهكاتهوه‌.

كڕۆنا وهك لافاو و بوومهلهرزه، كارهساتێكی سرووشتی نهبوو كهبڵێین هێشا كۆمهڵگای مرۆڤ نهیتوانیوهكهرهستهی پێویست بۆ پێشگرتن لههاتن و مهترسی و خهسارهكانی دابین بكات. لێرهدا باس لهسهر بڵاوبوونهوهویرووسێك و چۆنیهتیی ڕێگری لهپهرهسهندنی بوو. لێرهدا تهنیا داتا زانستیهكان و ڕێنوێنیی پزیشكان و ویرووس ناسهكان دهیتوانی كارایی بێت. لێرهتهنیا هاوپشتی نێوان ئینسانهكان دهیتوانی یارمهتیدهر بێت لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵبڵاوبوونهوهو تووش بوون بهم نهخۆشیه‌. دییتیشمان كهچۆن پزیشكان، پهرستاران و باقی ئهو كهسانهی كهلهنهخۆشخانهو دهرمانگاكاندا كاریان دهكرد و بهردهوام لهبهردهم تووش بوون بهم نهخۆشیهدا بوون، چۆن ماندوونهناسانهدهستیان كرد بهدهرمان كردن و چۆن لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكانهوهڕێنوینیی پێویستیان بهخهڵك دهدا. دیتمان كهبۆ جارێكی دیكهههروهك ڕۆژهكانی كۆتایی ساڵی ڕابردوو لهجهرهیانی لافاو و لهناو دڵی بێ توانایی و داماویی ڕژیم لهبهرامبهریدا، چۆن خهڵك خۆیان دهست پێشخهر بوون و كۆمیتهكانی یارمهتیدانیان پێكهێنا و دیتمان كهچۆن كاروانی یارمهتییهكانی خهڵك سهرهڕای ڕێگری و تهنانهت تاڵان كاریهكانی ڕژیم، دهگهیشتهلافاولێدراوان. لهئێستاشدا پێویستهخهڵك دهست بهكار بێت و خۆی بێتهمهیدانی نهبهرد لهگهڵ ویرووسی كڕۆنا. ئێمهزۆر جار لهجهرهیانی ناڕهزایهتی و ڕاپهڕین و ئاخێزهكانی دوو ساڵی ڕابردوودا باسمان لهگرینگیی كۆمیتهی گهڕهكهكان بهمهبهستی هاوئاههنگی و ئامادهكاری بۆ داهاتوو، كردووه‌. لهئێستادا زیاتر لهجاران پێكهێنانی ئهو كۆمیتانهگرینگیان پهیدا كردووه‌. ئهوان دهتوانن لهگهڕهكهكاندا ڕۆڵێكی سهرهكییان بێت لهیارمهتیدان بهههموو ئهوانهی وا زۆرترین زیانیان لهبڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهبهردهكهوێ. ههموو ئهوانهی وا لهباروودۆخی ئاساییشدا ناچارن لهگهڵ برسیهتی بهشهڕ بێن، ههموو ئهوانهی وا بهنهخۆشیهكانی دیكهوهدهناڵێنن و توانای دهرمانیان نییهو ئێستا زیاتر لهههمیشهلهبهردهم تووش بوون بهم ویرووسهدان، ههموو ئهو كرێكارانهی كهبههۆی داخرانی شوێنی كارهكانیان، بێكار بوون و لهئێستادا ناچارن سفرهی بهتاڵ ڕاخهن، پێویستهپشتیوانیان لێبكرێت و یارمهتیان بدرێ. ئهوهباشهكهخهڵك بانگهشهی ناڕهزایهتی دژ بهناكارامهیی ڕژیم بكرێت، ئهوهش گونجاوو بهجێیهكهخهڵك بهرپرسانی ڕژیم بخهنهژێر گوشارهوهكهئهركهكانی خۆیان بهڕێوهبهرن، بهڵام دهزانین كهئهم ڕژیمهلهوڵامدانهوه بهههموو كارهساتهكۆمهڵایهتیهكان بێ توانایهو كهوابوو پێویستهپشت بههێز و ئیرادهی خۆمان ببهستین. دیتمان كهههر ئهو جموجۆڵانهی خهڵك لهیارمهتیدان بهیهكتر و ههر ئهو نهفرهتهگشتیهلهنهێنی كاریهكانی ڕژیم، ئاسوودهیی لهدهسهڵاتداران ههڵچنی و ههر ئهوهش بوو بههۆی ئهوهیكه، ڕۆژی پێنجشهممه٢٢ی مانگی ڕهشهممهواتهسێ حهفتهدوای بڵاوبوونهوهی ویرووسی كڕۆنا، خامنهیی بهدهركردنی فهرمانێك بهسهرۆكی ستادی گشتی هێزهچهكدارهكانی، ئهركیبهرێوهبهرایهتیی كڕۆنایان پێ بسپێرێ. ئهو فهرمانهئهگهر ئامانجی فریوكارانهو تهبلیغاتیهكانی لێوهلا نێین، هیچ شتێك نییهبێجگهلهمیلیتاریزهكردنی كۆمهڵگا و بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ههر ڕووداوێك كهدهتوانێ ئهم جارهیان بههێزتر لهمانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ بێتهئاراوه‌. خامنهیی كهبهو پهڕی بێشهرمیهوهڕاپهڕینی خهڵكی لهمانگی بهفرانبار و خهزهڵوهردا بهجمووجۆڵیلات وپووت و ئاژاوهچیهكانپێناسهكردبوو، ئهمجارهیان باسی له‌ ” ئهگهری هێرشی بیۆلۆژیكیكرد و ئهركی بهڕێوهبهری و بهرهنگاربوونهكهی سپارده دهست هێزهچهكدارهكان و ناویڕهزمایشی دیفاعی بیۆلۆژیكیلهسهر دانا. ڕژیم دهیههوێ حزووری نیزامیی خۆی لهشار و گهڕهكهكان زیاتر كات و بیانوویهكی بۆ حزووری ههمیشهیی ههبێت. سهرهڕای ههمووی ئهوانهنابێ لهبیرمان چێتهوهكهههر ئهم باروودۆخهدهبێتهدهرفهتێك بۆ جهنایهتكاران و جهلادانی ڕژیم تا بهندكراوانی سیاسی بهبیانووی تووش بوون بهكڕۆنا بكوژن. كهوابوو لهپهنا ههموو ئهو چالاكیانهی كهلهپێناو یارمهتی و پشتیوانیهكان ئهنجام دهدرێ، نابێ بۆ ساتێكیش لهچارهنووسی بهندكراوانی سیاسی خافڵ بین. دهكرێ بهپهیڕهو كردنی ههموو تێبینیهتهندرووستیهكان، كۆبوونهوهبهمهبهستی ئازادكردنی بهندكراوانی سیاسی سازمان بدرێ. نابێ لهبیرمان چێتهوه، كهلهو باروودۆخهدا، كۆمهڵگا پێویستی بهبوێری و قارهمانیهتی و هاوپشتیی ئینسانیی بێدهریغی ههمووی ئێمهیه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-