کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م پێ كوته‌ی كۆرۆنا له‌ ئاستی جیهان له‌ ڕووسیییه‌

به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م پێ كوته‌ی كۆرۆنا له‌ ئاستی جیهان له‌ ڕووسیییه‌1

میدیاكانی ڕووسییه‌ له‌ سه‌ر زاری وەزارەتی بەرگری ئه‌م وڵاته‌ ڕایانگه‌یاندووه‌: یەکەم ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێنرا و بە تەواوەتی ئامادەیە.

جێگری وەزیری بەرگری ڕووسییه‌ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەکەم ڤاکسینی دژ بە تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەیە کە لە لایەن ژمارەیەک پزیشکی سەربازی و زانایانی ناوەندی گامالی بۆ توێژینەوە کاری لەسەر کراوە. وتیشی: شارەزایانی پزیشکی سەربازی و زانایان کۆتا هەڵسەنگاندنیان بۆ پێکوتەی دژی بە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە و سەرجەم ئەو خۆبەخشانەی کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی سێیەم و کۆتایی ڤاکسینەکە کردوە تەندروستیان زۆرباشە و بەرگرییان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کردوە ئێستا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.