سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ٧ی نوامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ساڵڕۆژی شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه‌یه. ١٠٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، له كاتێكدا كه شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له لایه‌ن هێزه ئیمپریالیسته‌كانه‌وه بۆ دابه‌شكاری نوێی جیهان له ئارادابوو و مرۆڤایه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ریه‌تێكی نوێ به‌ره‌وڕوو كردبوو، چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له ڕووسیه، به ڕێبه‌ری و ڕێكخستنی حیزبی بۆلشویك پاش دوو ده‌یه خه‌باتی سه‌خت و خوێناوی نه‌ك هه‌ر دیكتاتۆری تێزار به‌ڵكوو ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و سیاسیی سه‌رمایه‌داری زاڵیان ڕووخاند و ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران و توێژی هه‌ژار و سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگایان جێگیر كرد.
ڕۆژی ٧ی نوامبری ساڵی ١٩١٧ له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، حیزبی بۆلشویكی ڕووسیه به تێگه‌یشتن له ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی باروودۆخی شۆڕشگێڕانه له‌م وڵاته، ئاخێزی به‌رینی كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌مێلكراوی ڕێبه‌ری كرد و چینی كرێكاری ڕووسیه له ڕاپه‌ڕینێكی سه‌ركه‌وتوانه‌دا، حكوومه‌تی بورژوازی له‌م وڵاته ڕووخاند و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه گرت. كرێكارانی ڕووسیه ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕێگای ڕزگاری له دۆزه‌خی شه‌ڕ، شۆڕشه و له ڕاستیدا شۆڕشی كرێكاری ڕووسیه هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه به فه‌رمانی “ئاشتی”، ڕێگای ڕزگاری له جه‌هه‌نه‌می شه‌ڕی به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی ڕووسیه كرده‌وه.
شۆڕشی ئۆكتۆبر، شۆڕشی به‌ره‌ی چه‌وساوه‌كان بوو له‌دژی نیزامی كۆیله‌تی سه‌رمایه‌داری. شۆڕشی به‌شێك له چینی كرێكاری جیهان بوو كه چه‌رخی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی به‌هێزی ئه‌و ده‌سووڕا و له هه‌مان كاتدا هه‌موو مه‌ینه‌ت و دژوارییه‌كانی ژیان له سه‌ر شانی ئه‌و قورساییان ده‌كرد.
شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیه بۆ دووهه‌مین جار له مێژوودا و دوای كۆمۆنی پاریس له ساڵی ١٨٧١، وه‌ك یه‌كه‌مین شۆڕشی كرێكاری به درووشمی “هه‌موو ده‌سه‌ڵات بێته ده‌ست شۆراكان”، چنینی كرێكاری له‌م وڵاته به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گه‌یاند. حكوومه‌تی شۆڕاكان، ده‌ستبه‌جێ خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی لابرد و زه‌ویی مالك و ده‌وڵه‌ت و كلیسای كرد به هی هه‌موان و له ئیختیار هه‌موو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگای دانا. ده‌سه‌ڵاتی شۆڕایی كرێكاران، زۆر به خێرایی یه‌كسانی ژن و پیاوی له بوار ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی به یاسا ده‌رهێنا. “ئایین”ی به ته‌واوی له ده‌وڵه‌ت جیا كرده‌وه و ده‌ستی كلیسای له كاروباری ده‌وڵه‌تیدا له‌وانه له بوار فێر كردن و بارهێنان كورت كرده‌وه. شۆڕشی كرێكاری، مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی له ڕووسیه هێنایه دی.
شۆڕشی كرێكاری ڕووسیه و سیاسه‌تی كارامه و پێشكه‌وتووی چینی كرێكار، كاریگه‌ریه‌كی قووڵی له‌سه‌ر خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو دانا و خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌یكه مانه‌وه‌ی سته‌م ونابه‌رابه‌ری هیچ قازانجێك به چینی كرێكار ناگه‌یه‌نێت و ده‌ریخست كه به‌ڕاستی ئه‌م چینه پێشڕه‌وی ڕێگای ڕزگاڕییه له هه‌موو سته‌م و نایه‌كسانیه‌ك. هه‌ربۆیه ڕێزگرتن له شۆڕشی كرێكاری ڕووسیه ته‌نیا تایبه‌ت به كرێكارانی وشیار و كۆمۆنیسته‌كان نییه، به‌ڵكوو جێی خۆیه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو و ئینسانه ئازادیخواز و شه‌رافه‌تمه‌نده‌كان، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م شۆڕشه به سه‌ركه‌وتنی ئاڕمانه‌كانی خۆیان بزانن و وه‌دی هاتنی ئامانجه‌كانیان له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كرێكاری‌دا ببینن.
ڕاسته كه ئه‌م شۆڕشه كرێكاریه له ڕووسیه ڕوویدا به‌ڵام ئامانجه‌كانی ئه‌م شۆڕشه جیهانی بوو. له حیزبی بۆلشویكدا واته له ناو ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌رانی شۆڕشی ئۆكتۆبر، به ده‌یان شۆڕشگێڕ و ماركسیستی ئۆرووپایی و ته‌نانه‌ت ئاسیایی و له‌وانه خه‌باتكارانێك له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه و كۆمۆنیستی ئه‌وكاتی ئێران، شان به شانی شۆڕشگێڕه ماركسیسته ڕووسیه‌كان خه‌باتیان كرد و له ڕێبه‌ری و هیدایه‌تی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه‌دا به‌شدار بوون.
بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌م شۆڕشه زۆر خێراتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، هه‌موو كۆمه‌ڵگای ڕووسیه‌ی داگرت. شۆڕاكانی خه‌ڵك له هه‌موو شوێنێك پێكهاتن و كرێكارانی شۆڕشگێڕ و پێشڕه‌و له ناو ئه‌م شۆڕایانه‌دا پشتیوانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ڕووسیه به‌تایبه‌ت سه‌رباز و جووتیاره هه‌ژاره‌كانیان به‌ده‌ست هێنا و به پشت به‌ستن پێی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان به‌ده‌سته‌وه گرت. خه‌سڵه‌تی دیمۆكراتیك و ڕادیكاڵی شۆڕا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه زۆر به خێرایی شۆراكان وه‌ك ناوه‌ندێكی ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تێزار سه‌رهه‌ڵده‌ن.
له ڕاستیدا، شۆڕشی ئۆكتۆبر زه‌ربه‌یه‌كی جیدی له نه‌زمی جیهانی سه‌رمایه‌داری دا. له لایه‌كه‌وه ڕق و نه‌فره‌تی هه‌موو سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان و توندترین كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌وانی لێكه‌وته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌پۆلی به‌هێزی ئازادیخوازی له سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌وی وه‌ڕێ خست. كاریگه‌ری شۆڕشی كرێكاری ١٩١٧ی ڕووسیه له جیهاندا تا ڕاده‌یه‌ك بوو كه بورژوازیی ڕۆژئاوا له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه، ده‌ستی دایه چه‌ندین ڕێفۆرمی وه‌ك به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسینی مافی ده‌نگدانی گشتی به تایبه‌ت بۆ ژنان، خۆڕایی كردنی فێركردن و بارهێنان بۆ هه‌موو منداڵان، مافی بیمه و خانه‌نشینی بۆ به‌ساڵداچوان و هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كاری ڕۆژانه بۆ ٨ سه‌عات و به واتایه‌كیتر ملكه‌چی شه‌پۆلی به‌هێزی شۆڕشی ئۆكتۆبر بوو.