كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له حه‌وشه‌ی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان له شاری مۆهری ئۆستانی فارس هه‌ڵكه‌وتووه و له مانگه‌كانی ڕابردوو كاری چاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه كۆتایی پێهاتووه به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و به‌شه هه‌تا ئێستا پێیان نه‌دراوه. شایانی باسه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه ئیتر هیچ متمانه‌یه‌كیان به به‌ڵێنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته نه‌ماوه و هه‌تا گه‌ییشتن به ته‌واوی خواسته‌كانیان به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.