خه‌ڵكی گوندی “مه‌له‌ك ئاوای” ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به داگیركرنی نایاسایی زه‌ویه‌كانیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌وقافه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دیسان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری دادگای ڕژیم له به‌رژه‌وه‌ندی ئیداره‌ی ئه‌وقاف كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
خه‌ڵكی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان بوون و ناڕه‌زایه‌تیان له به‌رانبه‌ر بڕیاری نابه‌جێی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیداره‌ی ئه‌وقاف ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌ده‌ن.