کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌رجام و ئه‌و په‌یامانه‌ی كه‌ ده‌نێردرێن!

بهلهبهرچاوگرتنی ئهوهیكهكۆتایی مۆڵهتی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی و دانانی بهربهست لهبواری چاوهدێریی  بهرپرسانی ئاژانسی نێونهتهوهیی بهپێی پهسندكراوی مهجلیسی ڕژیم چهند ڕۆژی زیاتر نهماوه، شایهدی ئهوهین كهلهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاستی خێرایی گهیشتن بهڕێكهوتنی بهرجام چووهتهسهرێ و ههموو ئهكتهرانی ئهم ڕێكهوتنهلهجهرهیانی دیدار و ناردنی پهیامی ئاشكرا و نهێنیدا، دهستیان داوهتهڕاگهیاندنی ههڵوێستهكانیان. پاش سهركهوتنی بایدێن لهههڵبژاردنهكانی سهرۆك كۆماریی ئهمریكا، ئاشكرا بوو كهواژۆكهرانی ڕێكهوتننامهی بهرجام و پتر لهههمووان ئهمریكا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خۆیان بۆ كۆتایی كێشمهكێشهكانیان ئامادهدهكهن. ئاماژهكانی بایدێن و ڕاوێژكارانی لهلایهكهوهو سهرانی كۆماری ئیسلامی لهلایهكی دیكهوه، بێجگهلهئهو بابهتهههڵگری پهیامێكی دیكهنهبوو. ئاشكرابوو كهسهردهمی ههڕهشهكان تێپهڕ بووهو ههر دوو لایهن ههوڵ دهدهن شهرت و مهرجی خۆیان بێننهگۆڕێ و بێگومان ئهو شهرت و مهجانهش لهههمان حاڵدا وتهی نیهایی ئهم لایهنانهنهبوو. بهتایبهت ئهوهیكه وتهكانی كۆماری ئیسلامی مۆری كێشمهكێشی باندهكانی ناو دهسهڵات و مۆری تهبلیغاتی سهرۆك كۆماریی داهاتووی كۆماری ئیسلامیی پێوهدیار بوو. تهنانهت پهسندكراوهكهی مهجلیس دهربارهی ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی و دژایهتی و ئاشكرا و نهێنیی باندی ڕووحانی لهگهڵ ئهم پهسندكراوه، یهكێك لهبهرچاوترین نیشانهكانی ئهم كێشمهكێشهبوو. “حهداد عادڵسهرۆكی شۆرای هاوپهیمانیی هێزهكانی ئینقلابی ئیسلامی و یهكێك له٩ كهسی نزیك بهخامنهیی كهلهلایهن وهزارهتی خهزێنهی ئهمریكاوهتهحریم كراوه، وتی: “دهوڵهتهكانی ڕۆژئاوا بهشل و توند كردنهوهی گهمارۆكان، بهشوێن هاتنهسهر كاری ڕهوتێكی تایبهتن“.

لهڕێكهوتنی ٢٧ی مانگی ڕێبهنداندا، نوێنهری كۆماری ئیسلامی لهحزووری ڕێكخراوهنێونهتهوهییهكان لهوییهن، نامهی ڕاگرتنی بهڕێوهبردنی خۆبهخشانهی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقیی تهحویلی بهڕێوهبهری گشتیی ئاژانسی نێونهتهوهیی وزهی ئهتۆمی دا. بهپێی ئهم نامهیهكۆماری ئیسلامی له٢٣ی مانگی فێوریه، بهرابهر لهگهڵ ٥ی ڕهشهممه، پێبهند بوونی بهڕێكهوتنی بهرجام ڕادهگرێت و بهوتهی نوێنهری كۆماری ئیسلامی لهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، ئهوهش بهمانای گهڕانهوهیهبۆ باروودۆخی بهر لهڕێكهوتنی بهرجام. تهنیا یهك ڕۆژ پاش تهحویل دانی ئهم نامهیه، ڕاگهیهندرا كهسهرۆكی ئاژانسی وزهی ئهتۆمی لهڕۆژی شهممه٢ی ڕهشهممهدا بۆ ئێران سهفهر دهكات و لهگهڵ كاربهدهستانی ئێران دهست دهكا بهوتووێژ كردن. ڕۆژی چوارشهممه٢٩ی ڕێبهندان، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لهوتووێژێكدا ڕایگهیاند كه‌ “تهنیا وتووێژ دهربارهی بهرجام بهس نییهو ئهگهر ئێران بگهڕێتهوهسهر بهڵێنییهكانی خۆی  و ئێمهشههمان كار ئهنجام بدهین، پێویستهلهسهر ڕێكهوتنێك كار بكهین كهدرێژماوهتر و بههێزتر لهڕێكهوتنی سهرهكی بێت، بهڵام یهكهمین ههنگاو پێبهند بوونهوهی ئێرانهبهبهڵێنییهكانی“.

ڕۆژی پێنجشهممه٣٠ی ڕێبهندان، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا پاش دانیشتنی هاوبهشی لهگهڵ وهزیرانی دهرهوهی ئهمریكا، فهڕانسه، ئینگلیس و ئاڵمان بهئامانجی گهیشتن بهڕێكارێك بۆ دانشتنی ئهندامانی بهرجام، ڕایگهیاند كهویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا، داوای نوێنهری باڵای یهكیهتیی ئۆرووپا بۆ بهشداری كردن لهدانیشتنی گرووپی ٥ كۆ ١ و ئێران بۆ وتووێژ دهربارهی گهیشتن بهڕێگاچارهیهكی دیپلۆماتیك لهپێوهند لهگهڵ بهرنامهی ههستهیی ئێران، قهبووڵ دهكات.  بهشداربووانی ئهم دانیشتنه، سهبارهت به ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی، هۆشداریان بهكۆماری ئیسلامی دا و ڕایانگهیاند كهئێرانههرگیز نابێ دهستی بهچهكی ههستهیی ڕابگات“.  هاوكات ڕۆژی ١ی ڕهشهممه، لهجهرهیانی كۆنفڕانسی ئهمنییهتیی موونیخدا، بایدێن بۆ جارێكی دیكهڕایگهیاند كهئهمریكا پێویستهپاش گهڕانهوهی بۆ ڕێكهوتنی بهرجام و یان هاوكات لهگهڵ گهڕانهوهی بۆ بهرجام، دهست بداتهههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان و پاشان ئێرانیش دهست دهكا بهگهڕانهوهبۆ سهر بهڵێنییهبهرجامییهكانی خۆی. بهڵام سهرهڕای ههمووی ئهوانه، كاردانهوهی ڕژیم سهبارهت بهئاڵووگۆڕهدیپلۆماتیكهكانی ئهم دوایانه، ناتهبا بووه‌. زهریف، وهزیری دهروهی ڕژیم لهوڵام بهوتهكانی وهزیری دهرهوهی ئهمریكا كه‌ “دهرگای دیپلۆماسی ههروا ئاواڵهیه‌” وتی: “لهگهڵ ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی دهرگای دیپلۆماسیش دهبهسترێ“. عێراقچی، جێگری سیاسیی وهزارهتی دهرهوهی ڕژیم لهبهرنامهیهكی تێلێویزیۆنیدا لهڕێكهوتی ٢ی ڕهشهممهسهبارهت بهپێشنیاری بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی ئۆرووپا بۆ بهڕێوهبردنی دانیشتنێكی هاوبهش لهنێوان وڵاتانی ئۆرووپایی و ئهمریكا و ئێران لهسهر تهوهری بهرجام، ڕایگهیاند كه‌ “خهریكی ههڵسهنگاندنی ئهو پێشنیارهین و لهگهڵ باقیی دۆستان و شهریكهكانمان لهوانهچین و ڕووسیه،ڕاوێژ دهكهین. بهڵام پێشمان وایهكهگهڕانهوهی ئهمریكا بۆسهر ڕێكهوتنی بهرجام و بهڕێوهبردنی بهڵێنییهكانی خۆی و ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان، پێویستی بهوتووێژه‌”.

سهرهڕای ههڕهشهكانی كۆماری ئیسلامی، لهئێستاوهئاشكرایهكهڕژیم هیچ چارهیهكی بێجگهلهتهسلیم بوونێكی سهرشۆڕانهنییه‌. ئهمجارهشیان ئهم تهسلیم بوونهههروهك ساڵی ٢٠١٦، كهڕێكهوتنی بهرجام واژۆ كرا، لهلایهن سهرانی ڕژیمهوه، بهدهستكهوتێكی گرینگی دیپلۆماسیی كۆماری ئیسلامی و موقاومهتی بهناو خهڵك لهبهرامبهر تهحریمدا، باسی لێدهكرێ. لهبیرمان نهچووهتهوهكهئهوكات دهوڵهتی ڕووحانی بهڵێنی گهشهی ئابووریی ٨ لهسهدیی دهدا كهگۆیا بهخاتری هاتنی سهرمایهدهرهكییهكان قهرار بوو ڕوو بدات. ئهگهر لهسهردهمی گهمارۆی جهنایهتكارانهی ئیمپریالیسمی ئهمریكادا، ئهوهكرێكاران و جهماوهری ههژاری كۆمهڵگا بوون كهدهبوایهتاوانی تهوهرۆمی هئوسارپساو و ههژاریی بێسنووریان دابایهوه، ئهمجارهیان بهڕێكهوتنی بهرجام پێویستهخۆیان بۆ زۆرترین بههرهكێشی ئامادهبكهن. بهڵام بینیمان كهلهجهرگهی ڕهواندنی گهمارۆكاندا، ڕژیم ههناردهی نهوتی خۆی گهیانده٢ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار بۆشكهلهڕۆژدا كهداهاتهكهی دهبووه٥ ملیارد دۆلار و ههڵبهت بینیشمان كهبهشێكی زۆری ئهم داهاتهنهوتییانهیان كرانهههزینهی بوروكراسیی بهرینی ڕژیم و دزی و گهندهڵی و پهرهپێدانی ناوهندهكانی تهبلیغی كۆنهپهرستی و بیری پرتووكاو و یان كرانهههزینهبهرزهفڕییهكانی ڕژیم لهدهرهوهی سنوورهكان.  بهڵام لهئێستادا ڕژیم له چاو ٤ ساڵ لهمهوبهر، لهباروودخێكی یهكجار نالهبارتر دایه‌. بێتوانیی و داماویی ڕژیم لهكۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنا، قوربانی كردنی سهدان ههزار كهس، بێكار كردنی ملیۆنان كهس، داسهپاندنی حهقدهستی چهند بهرابهر ژێر هێڵی ههژاری، نهفرهتی گشتیی ملیۆنان كهس لهجهماوهری خهڵكی لهم ڕژیمهزیاتر كردووه‌.  ههروهها، ڕژیم لهدهرهوهی سنوورهكانیش كهگۆیا ئهوپهڕی دیفاعی ستراتێژیكی ڕژیم بوو، بردراوهتهژێر پرسیارهوه‌.  ههمووی ئهم فاكتهرانهنیشانی دهدهن كهتهنانهت ئهگهر بهتهسلیم بوونی سهرشۆڕانهی ڕژیم و ڕێكهوتنی نوێ، گهمارۆكان لابردرێن، دیسان ڕژیم ناتوانێ لهپۆتانسیهلی بهرینی ناڕهزایهتیی گشتی لهقۆناغی دوای كۆرۆنا، خۆی دهرباز كات. لهم باروودۆخهدا گرینگ ئهوهیهكهخهڵك لهئاستێكی ملیۆنیدا ئاگادار بن كهكێشمهكێشهكانی ڕژیم لهسهر بهرجام، نانێك ناخاتهناو سفرهی ئهوانهوهو هیچ لهو حهقیقهتهكهم ناكاتهوهكهكۆمهڵگا پێویستهحیسابی خۆی لهگهڵ ڕژیم، له‌‌ ڕێگهی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهیه‌‌وهیهكلا بكاتهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-