هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وری نوێی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ژیان، ڕژیم كه‌وتۆه‌ته ژێر گوشارێكی هه‌موو لایه‌نه‌ی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و مانه‌وه‌ی خۆی له مه‌ترسی جیددی ده‌بینێت. درووشم و داواخوازیی ئابووریی و سیاسیی خه‌ڵك له شاره‌كان، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی كردووه‌ته ئامانج و هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ خه‌تاباركردنی یه‌كتر، نه‌یتوانیوه كه‌س فریودات و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بارودۆخه بشارێته‌وه. خه‌ڵكی ئێران ده‌زانن كه ستڕاتێژی زێده‌خوازانه و ده‌خاڵه‌تگه‌رانه‌ی ڕژیم له ناوچه‌كه هه‌تا ئێستا به سه‌دان میلیارد دۆلاری هه‌زینه‌ی زیادی خستووه‌ته سه‌ر ژیان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌وان. ده‌زانن كه به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م ستڕاتێژه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژار، بێكاریی و برسییه‌تی خه‌ڵك. ده‌زانن كه ڕژیم به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیاسه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ستانه و جه‌نایه‌تكارانه‌یه، ئاگری شه‌ڕ و كوشتاری له ناوچه‌كه بڵێسه‌دارتر كردووه و هه‌زاران كه‌س له لاوانی ئێران، ئه‌فغانستان، پاكستان، سوورییه، عێراق و یه‌مه‌نی به كوشتن داوه. به‌م هۆكارانه‌یه كه خه‌ڵكی ئێران به‌رده‌وام دژی سیاسه‌تی ده‌ستتێوه‌ردانی ڕژیم له كاروباری ناوچه‌كه بوون و پاساوكردنی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه له سوورییه شه‌ڕ ده‌كه‌ین تا سنووره‌كانمان ئه‌من بێت، كه‌س فریو نادات.
له لایه‌كی دیكه‌وه خواستی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و هاوجه‌هه‌ت كردنی ڕژیم له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانیان كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی شاراوه‌ی وڵاتانی ٥ كۆی یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی بووه و له لایه‌ن ڕژیم له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بووه. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه كه بۆه‌ته هۆی دابه‌زینی سه‌د له‌سه‌دی به‌های تمه‌ن له مه‌ودایه‌كی كه‌م، بارودۆخی ئابووریی و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئێرانی ئاڵۆز كردووه. بێ هۆ نییه كه یه‌كێك له درووشمه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌م ده‌وره‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ڕژیم بووه. ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی له‌ژێر په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی گوشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان هه‌وڵ ده‌دات به پاشه‌كشه كردن له هه‌ندێ له شوێنه‌كان، به ئه‌مریكا و باقی زلهێزانی سه‌رمایه‌داریی چرا سه‌وز نیشان بدات كه ئاماده‌یه له ستڕاتێژی زێده‌خوازانه و شه‌ڕئاژووانه‌ی خۆی كۆتا بێت یان كه‌می كاته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، “تاس” هه‌واڵنێریی ڕه‌سمیی ڕووسییه له سه‌ر زاری نوێنه‌ری تایبه‌تی پووتین له كاروباری ڕووسییه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی و حیزبوڵڵای لوبنان له سوورییه كه ڕژیم حوزووری ئه‌وان به “ڕاوێژكارانه” ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به چه‌كه قوورسه‌كانیان، ٨٥ كیلۆمیتر له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان له سنووری سوورییه له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل پاشه‌كشه‌یان كردووه. داوكاری بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ڕژیم و حیزبوڵڵا له سوورییه، له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له دانیشتنی مانگی پێشووی له‌گه‌ڵ پووتین هاتبووه گۆڕێ. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی” ڕاوێژكاری خامنه‌یی له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی بوار ڕه‌خساندن بۆ “نه‌رمشێكی به‌ناو قاره‌مانانه”ی دیكه ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئه‌گه‌ر سوورییه داوا بكات ده‌ستبه‌جێ ئه‌م وڵاته به‌جێ دێڵێت.
له هه‌وڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندبوو كه “شاندی كارناسی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كۆماری ئیسلامیی وا نیشان ده‌دات كه بۆ دیتنه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌كی ئاشتی خوازانه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌یرانی یه‌مه‌ن، ڕۆڵی سازه‌نده بگێرێت.” و ڕۆژێك دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگری حووسییه‌كان له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئۆپڕاسیۆنی نیزامی خۆی له ده‌ریای سوور به شێوه‌ی كاتی و یه‌ك لایه‌نه ڕاگرتووه. ئه‌م حاڵه‌تانه و بێده‌نگی ڕژیم له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كان و شه‌ڕی ته‌بلیغاتی عه‌ره‌بستان و ئیسڕائیل له‌سه‌ر نائه‌من بوونی بابۆلمه‌نده‌ب و ته‌نگه‌ی هۆرمۆز بۆ كه‌شتی ڕانی له لایه‌ن ڕژیم، نیشانه‌ی دۆخی لاواز و دیفاعی سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی له ئاستی ناوچه‌كه دایه. پاشه‌كشه و كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی له ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری باقی وڵاتانی ناوچه‌كه، به واتای شكستی ڕژیم له یه‌كێك له سیاسه‌ته ستڕاتێژیك و سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه. سیاسه‌تێك كه له‌ژێر ناوی “هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی ئیسلامیی و به‌رگری له گۆڕی زێنه‌ب و باقی خورافه ئاینییه‌كان” به هه‌زینه‌ی كه‌لانی ماڵی به‌سه‌ر سفره‌ی خاڵی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران سه‌پاوه و خوێنی هه‌زاران مرۆڤی بی دیفاعیش به ئامانجی به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م سیاسه‌تانه ڕشتووه. له حاڵێكدا كه ٧٠ له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ژێر هێڵێ هه‌ژاری دان و ٥٠ له‌سه‌دی كارخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌ئێران داخراون و ئه‌وانیكه‌ش به توانایی نیوه كار ده‌كه‌ن و خه‌ریك داداخرێن، له حاڵێكدا كه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئێران له گۆڕه‌كان و كارتۆنه‌كان شه‌و به ڕۆژ ده‌كه‌نه‌وه و خواردنی خۆیان له سه‌تڵی زبڵه‌كان دابین ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا كه زۆرێك بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناچارن ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن. له وه‌ها بارودۆخێكدا كۆماری ئیسلامیی به سه‌دان ملیۆن دۆلار له سه‌روه‌ت و داهاتی خه‌ڵكی ئێران خه‌رجی درێژه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵات و په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كان له سوورییه، لوبنان، یه‌مه‌ن و عێراق و باقی شوێنه‌كانی دیكه ده‌كات.
پاشه‌كشه‌ی ڕیاكارانه‌ی كاتی كۆماری ئیسلامیی له سیاسه‌تی موداخه‌ڵه‌گه‌رانه‌ی له ناوچه‌كه، ئاكامی ڕاسته‌وخۆی گوشاری خۆپیشاندان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و برسی ئێرانه كه پایه‌كانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامیی خستووه‌ته له‌رزینه‌وه. هه‌ر بۆیه پێویسته، خواستی “كۆتایی هێنان به ده‌ستتێوه‌ردانی زێده‌خوازانه‌ی ڕژیم له وڵاتانی ناوچه‌كه” یه‌كێك له درووشمه‌كان و خواسته‌كانی ڕۆژانه له خۆپیشاندانه‌كان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بمێنێته‌وه و پێداگری له‌سه‌ر بكرێت.