ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان( سنه و كه‌ڵاته‌رزان، دیوانده‌ره، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، سه‌قز و زیویه) ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سه‌له‌یمان عه‌بدی”یان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی ئه‌و چالاكه سنفیه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هێشتا فرمێسكی ڕژاوی خۆشی بۆ كۆمه‌ڵێك له هاوكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانمان كه به‌تازه‌یی له زیندان ئازادكرابوون وشك نه‌بووه‌وه كه هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سوله‌یمان عه‌بدی” موعه‌لیمی خۆشناو و چالاكی سنفی به‌پێشینه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز كۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگیان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تووشی شۆك كرد. “سوله‌یمان عه‌بدی” زیاتر له موعه‌لمێك و ئینسانێكی فیداكار بوو كه یارمه‌تی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه و لافاولێدراوانی ئه‌دا و ته‌نیا داخوازی له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت پابه‌ندبوونیان به یاسا بوو و ئێمه تێ ناگه‌ین كه ڕژیم چ سوودێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و مرۆڤه دڵسۆزه له كاتی نه‌ورۆز دا ئه‌بینێت. ڕوونه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “سوله‌یمان” و موعه‌لیمانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه‌یان پێ بكات و به‌رده‌امن له سه‌ر داخوازییه‌كانیان. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش هێشتا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به ڕووداوی ژاراویكردنی قوتابیان نه‌بووه و هه‌ر جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان به توندووتیژیه‌وه سه‌ركوت ده‌كه‌ن به‌ڵام تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه گه‌وره‌یان هێشتا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و له نوێ ترین هه‌نگاویان دا به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی فه‌رهه‌نگیان بێ‌ڕێزیان به‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه‌ی كۆمه‌ڵگا كردووه. ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و موعلیمه دڵسۆزه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراوین.