ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كه‌س له هاوكاره‌كانیان خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی موعه‌لیمانی به‌ندكراو بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، موعه‌لمیانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام چالاكیان ئه‌نجام داوه و له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان پێداگری ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كه‌س له موعه‌لیمانی خۆشناوی سنه و بیجاڕ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د فه‌رزان” و “محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ره‌بی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون هه‌ر چه‌ند “محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ره‌بی” ئازاد كراوه به‌ڵام چاره‌نووسی “محه‌ممه‌د فه‌رزان” به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. سه‌ركوتگه‌ران و سناریۆسازان وا ئه‌زانن كه به به‌ندكران، ئه‌شكه‌نجه و دوورخستنه‌وه ده‌توانن ده‌نگی مافخوازی و ئازادیخوازی كپ بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته كارایی خۆی له‌ده‌ست داوه و ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه داوا له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هاوكاره‌كانیان ئازاد بكات.