ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌نجومه‌نه سنفی موعه‌لیمانی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سنفی مامۆستایانی چه‌ند پارێزگای دیكه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە دۆخی خراپی موعه‌لیمان و قوتابیان له دەستپێ ساڵی نوێی خوێندن ده‌ربری.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه كردن به ڕووداوه دڵ ته‌زێنه‌كانی ساڵی ڕابردوو و به تایبه‌ت له‌ڕ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” كراوه و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی، خوێندكاران، قوتابیان، چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاسی و كرێكاری به توندی شه‌رمه‌زار كراوه. هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ناڕازی و ژاراوی كردنی قوتابیان، سه‌پاندنی سزای ئێعدام، شه‌لاق و به‌ندكران به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ركار ده‌ركردن و ناچاركردنی مامۆستایان به خانه‌نشینی ئیجباری به توندی ئیدانه و داوای ڕاگرتنی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانهی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان كراوه. له كۆتاییش دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به هه‌ژاری و بێكاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له پرۆسه‌ی خوێندن، داوای ڕاگرتنی خسووسی سازی قوتابخانه‌كان و ئازادی موعه‌لیمانی زیندانی كراوه.