ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕشه‌مه، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سه‌قز- زیویه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی “سوله‌یمان عه‌بدی” به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادی ئه‌و چالاكه سنفیه بوو.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه: هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئاگادارن هاوكار و هاوڕێی فه‌رهه‌نگیمان “سوله‌یمان عه‌بدی” نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵ و شوێنی كاره‌كه‌ی و ده‌ستیان كردووه به پشكنین و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. “سوله‌یمان عه‌بدی” كه‌سایه‌تیه‌كی یاساناس، دادخواز و موعه‌لیمێكی دڵسۆزه كه ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا خه‌ونی له چاوه‌كانی زڕاندووه و هه‌ر ئه‌و جیاوازیه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له دڵ خه‌ڵك و هاوكاره‌كانی جێگایه‌كی تایبه‌تی بێت. چالاكیه‌كانی ناوبراو له بواره جۆراوجۆره‌كان دا به‌بێ چاوه‌ڕوانی قه‌ره‌بووكرده‌نه‌وه ئه‌نجام دراوه و به ته‌واو هێز و توانایه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی داوه. ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سه‌قز و زیویه نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سایه‌تیه دڵسۆزه ده‌رئه‌بڕین و داوا له به‌رپرسانی ده‌وڵت ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئازادی بكه‌ن.