ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ئۆكتوبه‌ر، پاش بانگه‌واز بۆ كۆبوونه‌وی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران، بڕیاره له ١٥٠ وڵاتی جیلهان كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت.
“حامید ئیسماعیلیون” وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له داهێنه‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه و پووستره‌كانیشی به‌دروشمی “خۆپێشاندان بۆ ئازادی ئێران كاتی هاتووه” نه‌خشاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌كان له شاره‌كانی واشینگتۆن، شیكاگۆ، لووس ئانجلێس، له‌نده‌ن، ئۆكله‌ند، ئادڵاید، ملبۆڕن، بڕۆكسل، تۆرنتۆ، وه‌نكۆڤێر، كێبێك، مۆنتڕاڵ، ونیز، ڕۆم، میلان، تۆرین، وه‌رشۆ، پڕاگ، لیسبوون، سێئوول، كاڕلسڕۆهه و گۆتنبێرگ به‌ڕێوه‌چووه.