ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” لاوی گیانه‌بختكردووی ڕێگای ئازادی له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی به نهێنی و له‌ژێر گۆشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم نێژدرا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌ر‌اسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و لاوه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و له گۆڕستانی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.