شه‌وی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه و چه‌ند كاتژمێر پێش ساڵی تازه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرسان و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان كرد به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و هاتنی ساڵی نوێی ئازادیان له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا پیرۆز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاری مه‌ریوان به تایبه‌ت له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره له‌وانه “چۆڕ و نه‌نه” و “نێ” مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه به‌ڕێوه برد و له شاری سه‌قز خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره له‌سه‌ر گڵكۆی “مه‌هسا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه و به داگیرسانی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه، هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه به كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ به‌ر خامنه‌یی و له‌عنه‌ت بۆ خومه‌ینی” هاتنی ساڵی تازه‌یان له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان پیرۆزبایی كرد، له بۆكان، بانه، مهاباد، شنۆ، پیرانشار، نه‌غه‌ده، كامیاران، دێوانده‌ره خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌شداری به‌رینیان له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز دا كرد و به ئاگركردنه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه، له شاری مه‌ریوان لاوانی شۆڕشگێڕ شه‌قامه‌كانیان داخست و دروشمی “بژی كاك فوئاد”یان وته‌وه، له گوندی ئاوێهه‌نگی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ دروشمی “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر”یان به‌رز كرده‌وه و له گه‌رده‌نه‌ی سه‌ڵوات ئاوای سنه خه‌ڵكی ئازادیخواز دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، له قه‌ڵاكۆنی سه‌قز و كانی ڕه‌شی بۆكان مه‌راسمێكی شكۆدار به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی ئازادی به‌ڕێوه چوو و له گوندی “بڵواناوای” دێولان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان چه‌ند كه‌س بریندار بوون و له كه‌ریم ئاوای سه‌قز و شاری مه‌ریوان لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.