ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی ته‌مووره‌ژه‌نی شارستانی داڵاهوو له ئوستانی كرماشان به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز و هاتنی به‌هار مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی یارسان له شاری داڵاهوو به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر ساڵ به ژه‌نینی ته‌مووره پێشوازی له نه‌ورۆز و هاتنی وه‌رزی به‌هار ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕێوڕه‌سمه وه‌كوو مه‌ارسمێكی ڕه‌سه‌ن ڕێز لێ ده‌گرن به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی گیانبه‌ختكردنی چه‌ندین لاوی یارسان له شۆرشی “ژینا” و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕێبه‌رانی مه‌زهه‌بی ئه‌و ئایینه خه‌ڵكی یارسان به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.