ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ر خومه‌ینی، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی ئیسفه‌هان و كرێكارانی گۆڕستانی به‌هه‌شت زه‌هرای تاران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و سێ ناوه‌نده ماوه‌ی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.