ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شێك له كادره دره‌مانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌ره‌می” خووزستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ له به‌رانبه‌ر بینای ئوستانداری خووزستان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادره ده‌رمانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌ره‌می” ئه‌هوا له ناڕه‌زایه‌تی به دوا كه‌وتنی حقووقه‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانی دیكه‌یان بۆ دوویه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و هه‌روه‌ها كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز به كۆ بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئوستانداری خووزستان، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، باشتر بوونی دۆخی ژیان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه بوون.