ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، دایكانی ئاشتی له شاره‌كانی “دیولان“، “سنه“، “مه‌یوان” و “كامیاران” هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌س له شاره جیاجیاكانی كوردستان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “ڕێزان جاوید” له شاری مهاباد بوون.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ “ڕێزان جاوید” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پژاك” كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ له هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان گیانی به‌ختكرد، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی “مهاباد“، “شنۆ“، “بۆكان“، “سه‌رده‌شت“، “ورمێ“، “بانه“، “سه‌قز” و “كرماشان” له ماڵی باوكی ناوبراو كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “شه‌هید نامرێت” هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ربڕی.