نه‌ورۆز له‌و بۆنانه‌یه كه له لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. به‌تایبه‌ت كه له لایه‌ن رژیمی ئیسلامیه‌وه به ره‌سمی ناناسرێ و سه‌رانی ڕژیم به پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته‌كانی ئایینی ئیسلامی ده‌زانن. هه‌ربۆیه ئه‌م بۆنه‌یی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی‌دا له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌و گرینگی تایپه‌تی پێدراوه. له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا رژیم زۆری هه‌وڵ داوه كه به زه‌بری هه‌ره‌شه و سه‌ركوت ، ئه‌م سوننه‌ته نه‌ك هه‌ر له كودستان به‌ڵكوو له هه‌موو ئێران بسڕنه‌وه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌ها كلتوورێكی جێكه‌وتوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا كارێكی ئاسان نییه، سه‌رانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر خۆڕاگری خه‌ڵك به‌ره‌به‌ره له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا پاشه‌كشه‌یان كرد و هه‌وڵیان دا تا لانیكه‌م هێندێك به‌ربه‌ستی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. به‌ڵام هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی ڕژیم له هه‌مان حاڵ‌دا پێشڕه‌وییه‌كی خه‌ڵكی به‌دواوه بوو. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژانه، بوو به هانده‌ری خۆڕاگری له‌ناو خه‌ڵكدا.
تایبه‌مه‌ندی رێ‌و ره‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان له‌وه دایه كه شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی و جه‌ماوه‌ری به‌رێه‌وه ده‌چێت. هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له كۆتایی ساڵ و ئاماده‌بوونی خه‌ڵك و لاوان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له كوردستان كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی و ده‌زگا ته‌بلیغاتییه‌كانی ڕژیم وه‌جموجۆڵ ده‌كه‌ون تا ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌م بۆنه‌وه رێك بخرێت، نه‌هێڵن له‌م ڕۆژانه‌دا پێكه‌نین و شادی و خۆشی له‌ناو هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بێت. ئه‌وان كه له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا خه‌ڵك وته‌یه‌ك به ئاماژه و یان ڕاسته‌وخۆ دژبه ڕژیم به‌سه‌ر زاریاندا بێت و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ببێته ئامرازی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌وان. ڕژیمی ئیسلامی جێژن و شادیی خه‌ڵك، به دوژمنی خۆی ده‌زانێت. ئه‌م ڕژیمه نه‌ك له رۆژانی نه‌ورۆزدا به‌ڵكوو له گشت ماوه‌ی ساڵدا، له‌گه‌ڵ ڕوخساری خه‌ندانی خه‌ڵك ناسازگاره. كۆماری ئیسلامی له خه‌مۆكی و بێهیوایی و ناهومێدی ته‌غزییه ده‌كات. خوازیاری كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ربه‌ژێر و بێده‌نگه كه تێیدا ئینسانه‌كان له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسێك كه ڕژیم بۆیان دیاری ده‌كات سه‌ردانه‌وێنن. ڕێوڕه‌سمه‌كانی زه‌ماوه‌ند به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه تێیدا حیجابی ئیسلامی و مه‌ودای نێوان ژن و پیاو ڕه‌چاو ناكرێت تێك ده‌دات. له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كانی مۆسیقا ڕێگری ده‌كات. لاوانێك كه به بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌ده‌نه سه‌ما و خۆشی، هێرشیان ده‌كاته سه‌ر و ئازاریان ده‌دا. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر جیهان به‌كه‌یفی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بووایه، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه یه‌كسه‌ر سیاپۆش و له ته‌واوی ساڵدا و هه‌موو ڕۆژێ به‌بیانوویه‌كه‌وه ئازیه‌تبار ده‌بوو. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئیسلامی‌دا سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ڕه‌شبگیری له‌م پێوه‌نده‌دا، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بایه‌خ به‌م دژایه‌تییانه ناده‌ن. مۆسیقا و هونه‌ر و ئاواز و سه‌ما و شادی، له په‌ناوپه‌سیوه‌كان هاتوونه‌ده‌ر. ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزیش له‌م زومره‌یه‌ن. له به‌رامبه‌ر كلتووری كۆنه‌په‌رستانه‌ی زاڵدا، كلتووری خۆڕاگریی پێشڕه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه.
به‌ڵام ئه‌م ساڵ سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌مانه، رێوره‌سه‌مه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستانی شۆرشگێر بۆن و به‌رامه‌ی شۆرشی ژینای پێوه ده‌بێت. نه‌ورۆز نۆجه‌ژنی گیانبه‌خت كردوانی شۆرشی “ژن، ژیان ، ئازادیه” . له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵكی خه‌باتكار و خۆراگر سه‌ردانی ماڵی گیانبه‌ختكردوانی شۆرشی ژینا ده‌كه‌ن، ده‌سته گوڵ له سه‌ر مه‌زاریان داده‌نێن و نه‌فره‌ت له له رژیمێك ده‌كه‌ن كه گوڵی ژیانی رۆڵه‌كانیانی په‌رپه‌ر كرد.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و ده‌سته‌نگی ، سه‌ره‌رای خه‌می له ده‌ست دانی ئازیزانیان له ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوو، به كوێرایی چاوی دوژمن ، كه چاویان به شادی خه‌ڵك هه‌ڵنایه، به‌ره‌وپیری به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی كۆتایی ساڵه‌وه ده‌چن.
ئه‌زموون نیشانی داوه كه ئه‌گه‌رچی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم له‌م بواره‌دا به‌ربه‌ست گه‌لێكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان له كوردستان پێكهێناوه، به‌ڵام ناتوانێ له به‌ڕێوه‌چوونیان ڕێگری بكات و خه‌ڵك له‌م بواره‌دا ئه‌زموونی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و به‌شێوازی جۆراوجۆر و له شوێن و كاتی گونجاو‌دا، له‌مجۆره هه‌وڵانه‌ی ڕژیم تێپه‌ڕ ده‌بن. كۆماری ئیسلامی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ شادی و خۆشیی و گوڕوتینی ژیانی خه‌ڵك سه‌ری وه‌به‌رد كه‌وتووه و هه‌وڵه‌كانی له‌م بواره‌دا بێ ئاكامه. جێژنه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو كۆسپ و دژایه‌تییه‌كانی ڕژیم تێده‌په‌ڕێنن و ده‌بنه دیمه‌نێكی دیكه‌ی شۆرشی ” ژینا” له‌به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئیسلامی‌دا.