لە ئەنجامی هێرشەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە، ژمارەی قوربانییانی نزیکەی ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە كه سێ فهرماندهی باڵای جیهادی ئیسلامیشی تێدایه، کە شەشیان منداڵن و ٢١٥ کەسی دیكهش برینداربوون.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی هێرشەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە، بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەیەكی داخراو لەوبارەیەوە ئەنجام بدات. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی هەینی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی نوێی دژی فەلەستین دەستپێكرد و ڕۆژی شەممەش لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کە ١٥ چەكداری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییان كوشتووە، كە لەنێویاندا ناوی تەیسر ئەلجەباری، فەرماندەی باڵای بزووتنەوەكە هەیە، هاوكات٤٠ ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییان دەستگیركردووە.