بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنی دامەزراوەیەکی ئەمریکایی، وێنەی مانگە دەستکردەکان نیشانی دەدەن کە چالاکیی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە سێ ناوەندی سەرەکیی نەتەنز, فۆردۆ و ئەسفەهان دەستی پێ نەکردووەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا نیشانەی بەردەوامیی کارە بیناسازییەکان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان لە دامەزراوەی ژێرزەمینیی چیای مەقوش لە نزیک نەتەنز دەبینرێت.
ئەم دامەزراوە نەهینی و قووڵە کە لە ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکاندا بە چیای مەقووش دەناسرێت، لە باشووری کۆگای نەتەنزدایە و هێشتا لە هێشتا هێزەکانی ڕژیم چاکسازی دەکەنەوە، هەرچەندە ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی کە بۆ قۆناغی کارپێکردن ئامادە بێت. جێگای ئاماژەیە لە نەتەنز بەشێکی زۆری کۆگاکە هێشتا وێرانە و لە فۆردۆش چوونەژوورەوەی تونێلەکان بە بەربەستی خۆڵ و بەرد گیراون، کە بەپێی شرۆڤەکان ئامانج لێی خاوکردنەوەی هەر جۆرە هێرشێکی ئەگەرییە.
