ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٩٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوان له ٥٤ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له ٩٣هه‌مین حه‌فته‌دا به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به‌شداربووانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، پاش كۆتایی هاتنی مانگرتنی به‌ندكراوانی به‌ندی دووهه‌می زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، نه‌ك ته‌نیان شه‌پۆلی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان ڕانه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم ئێعدام كراون. به‌ندكراوانی به‌شداربوو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كان باقی زیندانه‌كانی دیكه‌ی ڕژیمیش بگرێتەوە.
