ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری خۆی له ئاست كه‌می نان و كه‌پسوولی گاز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی، پێشتر نان له‌و شاره نایاب بوو به‌ڵام ئێستا كه‌پسوولی گازیش له‌و ناوچانه‌ی لووله‌كه‌شی گازیان نییه ده‌ست ناكه‌وێت. خه‌ڵكی شاری خۆی و به تایبه‌ت بۆمه‌له‌رزه‌لێدراوانی ئه‌و شاره تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له ئاست باردوخی خراپی ژیانیان و كه‌می نان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو و ئه‌مجاره‌ش به هۆی نایاب بوونی كه‌پسوولی گاز تووشی كێشه بوون.