به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ٤٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ژماره‌یه‌كیان ئازاد كراون به‌ڵام چاره‌نووسی ٨ كه‌سیان هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
ناسنامه‌ی ئه‌و ٨ كه‌س بریتیه له: “حه‌سه‌ن ئه‌مینی”، “سدیق به‌همه‌نی”، “هاشم ساعدی”، “ئه‌حمه‌د ڕه‌حیمی”، “ئارمان حه‌بیبی”، “عه‌بدۆلڕه‌حمان نه‌سری” و دوو شۆفێری مینی بووس به‌ناوه‌كانی “جه‌ماڵ” و “جه‌میل”. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی دیوانده‌ره، دێولان و سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاره‌كانی سه‌قز و بۆكانیان كرد و پێكه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌موویانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.