له سه‌روبه‌ندی ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندكار داین. ٦٨ ساڵ بەسەر كوژرانی سێ خوێندكاری زانكۆی تاران واته بۆزۆرگ نیا، قه‌ندچی و ڕه‌زه‌وی له ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٣٢ تێده‌په‌ڕێت. مێژووی هەمووی ئه‌م ساڵانه، مێژووی پڕ له هه‌وراز و نشێوی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییه. له گشت سه‌رده‌می ڕژیمی پاشایه‌تی و ئیسلامی‌دا، بێجگه‌له قۆناغێكی كورت كه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی كه‌وتنه لای سه‌رووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، خوێندكارانی چه‌پ و سۆسیالیست هه‌میشه هێزی بزوێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی خه‌باتكارانه و ڕادیكاڵی ناو كۆمه‌ڵگا بوون. زۆرێك له چالاكان و ڕێبه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه ڕادیكاڵ و كۆمۆنیسته‌كان له زانكۆكاندا خوێندوویانه و له قۆناغێك له چالاكیی بزووتنه‌وه‌ی خونێدكاریدا به‌شداربوون. خۆڕاگرترین به‌ندكراوانی سیاسی و كۆڵنه‌ده‌ر له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاشایه‌تی و ئیسلامی، له‌ناو خوێندكاران‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. له‌خۆڕا نییه كه هه‌موو دیكتاتۆره‌كان له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندكاری ده‌ترسێن و به هه‌موو هێز و ئامرازی وه‌ك پۆلیس، زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر تا ئاخوند و واعیزی مه‌زهه‌بی و فتوای دینی، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست ده‌ده‌نه سه‌ركوت و كپ كردنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی خوێندكاران.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، “ئیقلابی فه‌رهه‌نگی” و په‌لاماری هه‌وسارپساوی بانده‌كانی حیزبوڵڵای وه‌پشت سه‌ر ناوه و خۆی له داوی ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی ڕزگار كردووه. سه‌دان مامۆستای پێشڕو و خه‌باتكار و هه‌زاران خوێندكار ده‌ركران. زانكۆ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ داخرا و پاش كرانه‌وه‌ی بۆ ساڵه‌ها بوو به مه‌یدانی هێرش و په‌لاماری بانده‌كانی ڕژیم و به‌تایبه‌ت ڕێفۆرمخوازان. خۆڕاگری و سه‌ركوتی خوێناویی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته، خۆشباوه‌ڕیی به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له‌ناوبرد و بهجهمسهربوونی ئه‌م بزوونهوهیهی لێكهوتهوه. شكستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز شكستی دوایین هه‌وڵی باسكی ڕێفۆرمخوازی ده‌وڵه‌ت له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێنداری دابوو. ئەوەش ئەو گۆڕانکارییە بوو کە پاش ئەم بزووتنەوە سەرتاسەرییە بەسەر وشیاریی جەماوەری خەڵک و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان داهات. لە هەمان حاڵ‌دا پێویستە بوترێت کە ئاستی تواناکانی بزووتنەوەی خوێندکاری لە دەڕبڕینی پشتیوانی لەم ناڕەزایەتییانە یەکجار لەسەرترە.
ئەمڕۆ بزووتنەوەی خوێندکاری هاوڕێ لەگەڵ بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و باقیی بزووتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان، بەرەو ئاراستەیەک هەنگاو هەڵدەگرێت تا بۆ جارێکی دیکە پێگەی شیاوی خۆی لەناو ڕەوتی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەمڕۆی ئێران کە لەبەردەم ئاڵوگۆڕی گرینگ و چارەنووسساز دایە، ببینێتەوە. ئەمڕۆ پتر لە هەموو کاتێک، هاوچارەنووس بوونی بزووتنەوەی خوێندکاری و باقی بزووتنەوە ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕەکان بووەتە پێویستییەکی دەسبەجێیی و خێرا لەپێناو گۆڕینی باروودۆخی ئێستا و ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی دیکتاتۆری مەزهەبیی دەسەڵاتدار لە ئێران. ئەم دوو بزووتنەوەیە، بە هاوئاراستەیی لەگەڵ یەکتر، بە هەوڵ بۆ ڕێکخستن و پێکهێنانی ڕێکخراو، بە هەبوونی ڕێبەری و سیاسەتی چینایەتی و دووربینی کۆمۆنیستی، بە ڕێباز و ستراتێژی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە، دەتوانن بزووتنەوە ڕەسەن و خەباتکار و کۆمەڵایەتییەکان ڕێکخراو و یەکگرتوو بکەن و پڕۆسەی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی خێراتر بکەنەوە.
لە باروودۆخی ئێستادا کە لە گۆشە و کەناری ئەم کۆمەڵگایەوە، دەنگی ناڕەزایەتی و خەبات بەرز بووەتەوە، لە باروودۆخێکدا کە خەباتی کرێکاران ڕوو لە گەشەیە، لە باروودۆخێکدا کە ژنانی ئازادیخوازی ئەم کۆمەڵگایە لە بوارە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا لە بەرامبەر کۆنەپەرستیی ئیسلامی سینگیان دەکەنە قەڵغان، موعەلیمان، خانەنشینکراوان، کرێکاران، جووتیاران و بێبەشان و ستەملێکراوان دەستیان داوەتە دادخوازی، لە وەها باروودۆخێکدا بەشێوەی سرووشتی دەبێت چاوەڕوان بکرێت کە بزووتنەوەی خوێندکاریش کە خاوەن ئەزموون و سوننەتی خەباتکارانەی بەنرخە، خۆی لەگەڵ کەش و هەوای گشتیی کۆمەڵگا و خواست و داخوازیی مافخوازانەی بێبەشان و ستەملێکراوان هاوئاهەنگ بکات.
وێڕای بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی خوێندکارانی گیان بەختکردوو لە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٣٢، سڵاو و دروود دەنێرین بۆ خەبات و فیداکاریی هەموو هەڵسووڕاوان و خەباتکارانی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیستی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران و ستایشی زەحمەت و گیانفیدایییان دەکەین و ڕێزیان لێدەگرین.