له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه به ناوی “سه‌ركه‌وت لۆتفی” له ڕووداوێكی كار له شاری “ده‌ماوه‌ند” به‌سه‌ختی بریندار بوو، هه‌روه‌ها كرێكارێكی شیركه‌تێكی ته‌بلیغی كه ناسنامه‌ی نه‌زانراوه، به هۆی به‌رق گرتوویی له شاری “ساحیب” به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به پێی زانیارییه‌كان، سه‌ركه‌وت لۆتفی” له ناوچه‌ی “خورن”ی سه‌ر به شاری ده‌ماوه‌ند له بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی كاری كردووه كه به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ٨ میتری به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكاری شیركه‌تێكی ته‌بلیغی له كاتی دامه‌زراندنی تابلوویه‌ك له شاری “ساحیب”، به هۆی به‌رق گرتووییه‌وه به‌سه‌ختی ده‌سووتێت و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز ده‌گوازرێته‌وه.