کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی مانگی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لەیەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵەبی” شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە  ناوی “یەعقووب گلێنە” بریندار کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “یەعقووب” خەڵکی گوندی “گلێنەی” شاری سەردەشتە و پشتی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریی پزشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-