بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لە ئاکامی ڕاودوونانی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە، لە سنووری کێلەی بانە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێستەیشێن کە ١٥ کۆڵبەری تێدابووە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک شان و دەستێکی بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ئەو هەواڵە، چەکدارێکی ڕژیم بە ناوی “عەبدۆلمەلەکی” هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بووە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەند کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ئەو کەسە بریندار کراوە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو کۆڵبەرە برینداره بۆ تۆڕی میدیایی کۆمەڵە ئاشکرا نەکراوە.