کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناویئاراس محەممەدپوور” لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بە سەختی بریندارکراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان،ئاراس محەممەدپوور” بەبێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی شاری سنە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لانیکەم ٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی لاوان

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له‌ ئه‌مریكا و ئیتالیا

-

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ پترۆشیمی ڕازی

-

به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ژنان

-

هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رچنار

-