رۆژی ڕابردوو، وتەبێژی وەزارەتی بەرگڕی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئەمریکایی برینداربوون.
بە وتەی “شان پارنێل“، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عەرەبی، ١٠٠ سەربازی ئەمریکایی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام ئیستا زیاتر لە ٩٠ کەسیان باری تەندروستیان باش بووەتەوە و ئامادەن بگەرێنەوە سەر ئەرکەکانیان. جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە لە وڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا پاش بە ئامانج گرتنی کەشتییە بازەرگانیەکان لە گەرووی هۆمز، هێرشیان کردووەتە سەر پێگە سەربازیەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
