به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵڵه و به هۆیه‌وه چوار كۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵكی پاوه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره بریتیه له: “عه‌لی حسێنی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی بڵبزان”ی سه‌ر به شاری پاوه، “شوان(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ساتیاری سه‌ر به شاری پاوه، “كاوان حسێنی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “دشه”ی سه‌ر به شاری پاوه و “سۆران دانشی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “بڵبزان”ی سه‌ر به شاری پاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌لی حسێنی” له‌لایه‌ن قاچه‌وه، “شوان” له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه، “سۆران دانشی” له‌لایه‌ن سمته‌وه و “كاوان حسێنی” له‌لایه‌ن پشت و كه‌مه‌ره‌وه بریندار كراوه.