ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان له سنووری بانه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كۆڵبه‌ر برینداربوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی كۆڵبه‌رانی بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه‌ن، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی بریندابووان و ناسنامه‌یان له‌به‌رده‌ستا نییه.