به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كیله”ی بانه چه‌ند كۆڵبه‌ری بریندار كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری “كێله”ی بانه خۆی كێشاوه به كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كۆڵبه‌ر بریندار بوون. یه‌كێك له‌و كۆڵبه‌رانه لاقی به‌سه‌ختی بریندار بووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.