به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه پێنج كۆڵبه‌ر برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژی ڕۆشن دا و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و پێنج كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ژاری و بێكاری هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووكردنی لاوانی كوردستانه به پیشه‌ی مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ریه و ساڵانه ده‌یان لاو به مه‌به‌ستی دابینكردنی لوقمه‌یه‌ك نان له‌و ڕێگایه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.