دەزگای گشتی کاروباری مینى هەرێمى کوردستان ڕۆژی یهكشهممه ١٦ی مانگی گهلاوێژ ڕیگهیاند: لەکاتى هەڵگرتنەوەى مین لە شاخى گۆیژەى شارى سلێمانى کارمەندێکمان برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مینى هەرێمى کوردستان، کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکى بەیانى ڕۆژی یهكشهممه لەکاتى هەڵگرتنەوەى مین لە شاخى گۆیژەى شارى سلێمانى، کارمەندێک بەناوى “فەرەیدوون محەمەد مستەفا” برینداربووە.