لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٨٩ کرێکار لە ئوستانی كوردستان، بەهۆی نهبوونی ئیمهنی شوێنی كار و ڕووداوی کارهوه برینداربوون.
پزیشكی یاسایی ئوستانی كوردستان ڕۆژی چوراشهممه ١٩ی مانگی گهلاوێژ ڕایگهیاند: ٨٩ کرێکار لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لە ئوستانی كوردستان، تووشی ڕووداوی کار بوون. لە كوی گشتیی کرێکارانی بریندار، ٨٦ کەسیان پیاو و ٣ کەسیان ژن بوون. جێگای ئاماژهیه كه چالاکانی کرێکاریی، هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە ڕووداوەکانی کار، بۆ نەبوونی چاوەدێری، نەبوونی کەرەستەی ئیمهنی و بێهداشتی و کەمیی ڕاهێنان، دەگەڕێننەوە.