به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه له كارخانه‌یه له جاده‌ی “قۆم ـــ سلفچگان”، ٧ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له جاده‌ی “قۆم ــــ سلفچگان”، حه‌وت كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه تووشی سوتان بوون، كه دۆخی ٥ كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری قۆم.