وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئه‌مڕۆی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە شاری بەغدا، ٦٠ خۆپیشاندەر برینداربوون كه باری ته‌ندرووتی به‌شێكیان ناجێگیره.
بەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە مەیدانی “تەحریر“ی بەغداوە دەستیپێکرد و پاشان دەروازەی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاند و گەیشتنە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و له‌وێ مانیانگرت و به‌شێك له خۆپێشانده‌ران به‌ره‌و ده‌فته‌ری حیزبه‌كانی “ئه‌لده‌عوه” و “چوارچیوه‌ی هاوئاهه‌نگی” به‌ڕێكه‌وتن و ده‌فته‌ری هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یان داخست. له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان به ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌نگاری ناڕازییان بوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٦٠ كه‌س برینداربوون.