بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردوو “هێمن هەمزە” و سێ كه‌سیان له‌و بنه‌ماڵه به سه‌ختی بریندار كردووه.
“هێمن هەمزە” کە ٢٠ی خەزەڵوەری ئیمساڵ له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. دوێنێ هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەكه‌ی و لەو هێرشەدا دەستڕێژیان کردووە و دوو برای ناوبراویان بەسەختی بریدندار کرد و هەروەها بە بێڕێزییەوە لە برایەکی دیکەیان داوە.