دوانێوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری “نوور”ی سه‌ر به ئوستانی مازه‌نده‌ران به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه‌ی ئه‌و شاره و ٣٠ قوتابیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی “مه‌عسوومه” دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وتووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و ٣٠ قوتابی به گازی فرمێسك‌ڕێژ ژه‌هراوی بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. به‌وته‌ی هاووڵاتییان، باری ته‌ندرووستی دوو قوتابی باش نییه و له ژێر چاودێری پزیشكی دان و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان هێناوه كه ڕێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
