ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، ١٤ سه‌رنشینی مینی بووسێك له جاده‌ی سنه بۆ سه‌قز به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسێك كه له هه‌مه‌دانه‌وه بۆ بانه به‌ڕێكه‌وتووه و كاتژمێر ١٢ و ٣٠ ده‌قێقه‌ی نیوه‌ڕۆی شه‌ممه، له مله‌ی كه‌ریم ئاوا به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه ١٤ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.