به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ١٢ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه و سه‌قز به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له‌سنووری هه‌نگه‌ژاڵه” كه‌وتنه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه ٧ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه و پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ته‌نیا ناسنامه‌ی یه‌كێك له برینداره‌كان ئاشكرا كراوه و ئه‌ویش بریتیه له: “سلمان محه‌ممه‌د زاده” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی بانه.