سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی مانگی گه‌لاوێژ، له نزیك دیواری نۆدبه له ئۆرشه‌لیم، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی دوعای جوله‌كه‌كان و هه‌شت كه‌سی برینداركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه ئۆتوبووسی به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی دوعای جوله‌كه‌كان له نزیك دیواری نۆدبه به‌ڕێوه‌ده‌چوو و باری ته‌ندرووستی ژنێكی دووگیان و پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هێرشه پاش شه‌ڕی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جیهادی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ڕووده‌دات كه ٣٢ كه‌سی تیدا بووه‌نه قوربانی كه به‌شكیان منداڵ بوون.v